له ئاسمانیش دڵچه‌په‌ڵن!
ئه‌گه‌ر پێتان بکرێ ،
هه‌ور ئه‌که‌نه حجاب، بۆ ئه‌م حساره!
له ئاسمانیش دڵچه‌په‌ڵن!
ئه‌گه‌ر پێتان بکرێ ،
هه‌ور ئه‌که‌نه حجاب، بۆ ئه‌م حساره!
سڵ ناکه‌نه‌وه له `داهۆڵ` و
فه‌لسه‌فه‌ی `دانه` ش، جوان ئه‌زانن.
باڵنده‌کانی ئه‌م سه‌ده ،
وڵامی قۆچه‌قانێ به نامه ئه‌ده‌نه‌وه .
ئاسمان بییریان ئه‌کاوو ،
قه‌فه‌سیش شه‌رم.
باڵنده‌کانی ئه‌م سه‌ده ،
ئه‌بن به `تویتێر` .
ئیمانیان هه‌یه به فڕین ،
ئه‌وه‌ی به‌گوێیان نه‌یخواردوه `فیقهه` .
دوو لێکدانه‌وه له وشه‌یه‌ک
1
فڕین ؛
خه‌تی شینی ئازادیه ،
به له‌شی ڕووتی ئاسمانه‌وه .
2
فڕین ؛
خه‌تی سپی ئازادیه ،
به لاپه‌ڕه‌ی شینی ئاسمانه‌وه .
رازاوه ، که‌سک و به‌هاری ،
به‌و چرکانه‌وه ئه‌ژیم،
ئه‌نووسام ...،
به‌کاغه‌زی له‌شته‌وه.
تکامه ئارامی ده‌ریاته‌وه،
گه‌رده‌لوولێ له ئاو، ئاسمانی هه‌ڵ لووشیم!
ئێوه باڵاتان زۆر به‌رزتره
به‌هیوای سێبه‌ری ئه‌م دره‌خته مه‌وه‌ستن!
یه‌که‌م به‌فر
به‌سه‌ر ئه‌م دارستانه ڕه‌شپۆشانه‌دا،
به ده‌س باوه ئه‌گه‌ڕێ ،
چه‌مه‌ر چۆپی دووکه‌ڵ.
بوونی خۆی ئه‌خاته به‌ر پرسیاره‌وه،
له خۆی شه‌رم ئه‌کا،
ئاگر.
بۆنی دووکه‌ڵی دار به‌ڕوی سوتاوی
رۆژهه‌ڵاتی لێوه دێ و
بۆ ئاراراتی باس ئه‌کا،
یه‌که‌م به‌فری ئه‌مساڵ!
(پایز ۱۳۸۶)
بێوه‌ژنێکی تیینوو...
به به‌ر په‌نجه‌ره‌ی
ته‌نیایما تێپه‌ڕی.
کاتێ گه‌ڕاوه،
ببوومه کانی.
له‌م دیالۆگه‌دا،
له‌م خۆشه‌ویستیه‌دا،
ئه‌وه‌ی له بییر... بییر چوو،
ئه‌وه‌ی له بییرت چوو،
ئه‌وه‌ی له بییرم چوو،
هه‌ر من بووم.
کاتێکیش دییته‌وه بییرم،
له بییرم ئه‌چنه‌وه:
خۆم
و
بییر کردنه‌وه‌یش !
سیوو جازبه
من؛
له جنسی ئه و خاکه‌م
که جازبه ی
"سێ‌و"
رای ئه‌کێشێ
به‌ره و بان تر.
*****
کڕنۆمتری
ئه م ته‌مه‌نه
کاتێ داگرسا
که بێ ده‌نگی
هاواری
له ده‌نگ ئه کرد.
جوانترین ره‌نگه‌کان
له ژێر چارشێوی مه‌نبه‌را
هه‌ناسه بڕکێیان بوو!
*******
"بێزاری"
ره‌نگه یه‌که‌م وشه بوو
فێر بووم.
*******
ئارام.....ئارام.........
شه‌قام.........شه‌قام........
له خه‌وی عه‌شقی شارا بووم.
له شاره‌وه
بێ ده‌نگی له دایک بوو
به هاوار گه‌یشته
به‌رهه‌م.
*******
له‌م تونێلی بێ ده‌نگیه دا
هه ناسه‌ت نه‌گاته که‌س...
بۆنی هه ناسه‌یه‌کیش،
هه ر......گی......ز.
به ساڵاچوون
بییس،
بییس وو دوو،
بییس وو په‌نج،
بییس وو حه فت،
بیاوان
بێ تامی.
تامی خۆشه‌ویستی
هه رته‌نیا له خه‌ونێکا،
شێعرێکا،
یان چیرۆکێکا و
ئییتر هیچ.
*****
من ئیمانم هێناوه‌ته
جازبه‌ی "سێ‌و" و زه‌وین.
من....،
لێوی ئه و خاکه‌م
له پای دارسێوێکا
هه ر تامه‌زرۆیی
هه ر خۆ کێش هێنان؛
بوو به ته‌پۆڵکه‌یه‌ک و
دارسێویش
یاخی تر له جاران!
*******
ترس...،
خۆشه‌ویستی له بیر خاک برده‌وه و
دارسێویش
ت...ا....زه
جار.... جارێ
بێ هیچ نازێ ،
له‌نجه‌یه‌ک؛
سێوێ
ئه خاته
سه‌ر لێوی وشک هه ڵا تووی خاک.
به گومانم!!!
ئه مه ئییتر جازبه نیه!
ئه‌م سێوانه
فڕه ئه‌درێن!.